٢٣ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٩:٤٣
پەکەکە بە ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی لە عێراق ناسێندرا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌مه‌ودوا ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) وه‌ك ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كان بهێنن.

 به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌ واژۆی فه‌لاح مه‌ترود عه‌بود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئیداری له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان كراوه‌ تێیدا هاتوه‌، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 25401 كه‌ له‌ 28ـی (ئایار/4)ی 2024 له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌رچوه‌، له‌مه‌ودوا له‌ نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كاندا ناوی په‌كه‌كه‌ وه‌ك رێكخراوی پارتی كرێكارانی قه‌ده‌غه‌كراو بهێندرێت.

رۆژی 13ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵیش، له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و به‌رپرسانی هه‌واڵگری و ئه‌منی عێراق و توركیا، هه‌ردو وڵات گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، هه‌رئه‌وكاتی عێراق په‌كه‌كه‌ی وه‌ك ڕێكخراوێكی "قه‌ده‌غه‌كراو" وه‌سفكر.

342/